چەند خواردنێکی بەسوود بۆ ڕاگرتنی باڵانسی هۆڕمۆنی ئافرەتان


ئافرەتان زۆرجار توشی کێشە دەبن لەجستەیاندا کاتێک ناڕێکی  لەهۆڕمۆنەکانیاندا ڕوودەدات، بۆ نموونە ئەو ئافرەتانەی هۆڕمۆنی ئیسترۆجینیان زۆر زیاد دەبێت چەند نیشانەیەک لەجەستەیاندا ڕودەدات، لەوانەش..

  وشکبوونی پێستیان، ئارەقکردنەوە لەشەودا، خەمۆکی، خەوزڕان، کەمبوونی ئارەزوی سێکسی، وشکبوونی ئەندامی زاوزێ.

بەڵام ئەو ئافرەتانەی کە ڕێژەی ئیسترۆجینیان زۆر کەم ئەم نیشانانەیان تێدا ڕوودەدات.

گەورە بوونی مەمکیان، توند بونی مەکیان، دروستبوونی کیسی منداڵدان، کەمخوێنی، هەبوونی ئازار لە ڕان و لاقەکانیاندا.

لەش زیاتر لە پەنجا هۆڕمۆن دەر دەدات کە هەریەکەیان کارێکی تایبەت لەلەشدا ئەنجام دەدات.هەربۆیە لێرەدا باس لەچەند خواردنێک دەکەین کە یارمەتی ڕاگرتنی باڵانسی هۆڕمۆن دەدات لە لەشی ئافرەتاندا.ئەوانیش....

ـ گوێز: باشترین خۆراکە بۆ پارێزگاریکردن لە باڵانسی هۆڕمۆنەکان هەروەها سلینیۆم و یۆدی تێدایە.

ـ دارچینی: سەرەڕای ئەوەی تامێکی خۆشی هەیە هەروەها دەتوانرێت وەک چارەسەر بەکاربێت بۆ کۆنترۆڵکردنی باڵانسی هۆڕمۆنی ئافرەتان.

ـ سرکەی سێو:  خواردنی کەوچکێک سرکەی سێو کە بکرێتە ناو پەرداخێک ئاوەوە لەگەڵ هەموو ژەمێکدا یارمەتی بەهێز بوونی گەدەو هەرسبوونی خۆراک دەدات ئەمەش وادەکات مادەی خۆراکی باش بگات بەلەشت و هۆڕمۆنەکاتن نورماڵ ببنەوە.

ـ ئەڤەکادۆ: ئەڤەکادۆ بەباشترین چارەسەر دادەنرێت بۆ ڕاگرتنی باڵانسی هۆڕمۆنی ئەنسۆلین.

ـ مەعدەنوس: دەبێتە هۆ نەهیشتنی ژەهری لەش .
ـ گەڵای چەوەندەر: یارمەتی تێکشنی خواردنە چەورەکان دەدات هەروەها هۆڕمۆنی ڕژێنە دەرقیەکان کۆنترۆڵ دەکات.

برۆکلی: یارمەتی پاراستن و کۆنترۆڵکردنی هۆڕمۆنەکان دەدات.

و: هە ف

سەرچاوە  ryan taylor
 


PM:01:29:14/05/2020