پێشبینییەکانی کەشو هەوا و پلەکانی گەرما لە ڕۆژانی جەژن ڕاگەیەندرا

ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت.
 
ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە، ئەوە دەخاتەروو، کە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوەو ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت، کە بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگاکانی هەرێم لە نێوان ٣٣ بۆ ٣٨ پلە دەبێت، بەڵام بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگای کەرکوک تۆمار دەکرێت کە دەگاتە ٤٢ پلە.

 

هاوکات ماڵپەڕەکە پێشبینی کردووە لە کۆتایی ئەم مانگەدا پلەکانی گەرما چەند ڕۆژێک بۆ خوار ٣٠ پلە دابەزێت. 

 

ئەکواوێزەر لە ساڵی ١٩٦٢ لەسەر دەستی جویل مایرز دامەزراوە کە خوێندکاری خوێندنی باڵا بووە لە زانکۆی پەنسلڤانیا و ماستەری هەیە لە پێشبینی کەشوهەودا و پێشتر لە کۆمپانیایەکی غاز لەو ویلایەتە کاریکردووە.




PM:04:13:14/05/2020