سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان: خەڵک نانی نییە خاڵێکی سنورییش رۆژانە ٦ ملیۆن دۆلار داهاتی هەیە

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان رایگەیاند" لە کاتێکدا خەڵکانێک هەیە نان نییە بیخوات، بەڵام کۆمپانیا هەیە رۆژانە شەش ملیۆن دۆلار لە خاڵە سنورییەکانی هەرێمی کوردستاندا داهاتی هەیە".

 

عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ئاماژەی بەوەکرد" پێویستە پەرلەمان قسە لەسەر ئەو پرسە جدیانە بکات کە پەیوەندی راستەوخۆی بە گوزەرانی خەڵکەوە هەیە، ئەو پرسانەش سەرۆکایەتی پەرلەمان دەتوانێت بڕیاری لەبارەوە بدات و بیخاتە بەرنامەی کارەوە".

 

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمان، ئەوەشی ئاشکراکرد: لە کاتێکدا خەڵکانێک هەیە نان نییە بیخوات، بەڵام کۆمپانیا هەیە رۆژانە شەش ملیۆن دۆلار لە خاڵە سنورییەکانی هەرێمی کوردستاندا داهاتی هەیە، بۆیە داوامانکردوە پەرلەمان لەبارەی پرسی نەوت، مووچە و بەدوداچوون بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیی لە خاڵە سنورییەکاندا کۆببێتەوە. 

 

ئەمڕۆش رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند" تا پەرلەمان نەبێتە شوێنی خواستنی هەموو لایەنەكان، كۆنابێتەوە".



PM:04:31:14/05/2020