تەندروستی هەولێر: دوو تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەوە
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه رایگه‌یاند" دوو تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبونه‌ته‌وه، كۆی چاكبوانی پارێزگاكه‌ش گه‌یشتوه‌ته ٢٠٢كه‌س".
دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" دوو نەخۆشی تووشبووی دیكە بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی بەتەواوی چاكبووەوە و باری تەندروستی تەواو جێگیر بۆتەوە".
ئەوەشی رونكردەوە، ئەو تووشبووە پشکنینی یەك لەدوای یەكی بۆكرا و دواتر رەوانەی ماڵی خۆی كراوەتەوە، بەوەس كۆی گشتی ئەو كەسانەی لە شارەكە چاكبوونەتەوە گەیشتە ٢٠٢ كەس.
PM:04:36:14/05/2020