وەزیری ناوخۆ: بۆ جەژن قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێم توند دەكرێتەوە

وەزیری ناوخۆی هەرێم رایدەگەیەنێت" هێشتا مەترسییەکانی کۆرۆنا ماون و پێویستە هەموولا پابەندی رێکارە تەندروستییەکان بن". ئاماژە بەوەش دەکات، لەبەر ژیانی هاوڵاتیان بڕیاری کردنەوەی چەند شوێنێکیان داوە.

 

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد" بۆ جەژنی رەمەزان دەروازە سنوریەكان و فڕۆكەخانەكان بەڕووی گەشتیاراندا ناكرێنەوەو رێكارەكانی هاتووچۆی نێوان شارەكانیش توندتر دەكرێنەوە و پێویستە هاوڵاتیان مۆڵەت وەربگرن".

 

ڕاشیگەیاند" بەردەوام دەبین لە جێبەجێکردنی رێکارییە خۆپارێزییەکان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەرچەندە زەرەرمەندی سەرەکی رێکارەکانی کۆرۆنا حکومەتی هەرێمی کوردستانە، چونکە باری دارایی هەرێممان کردە قوربانی تەندروستی گشتی".

 

 وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند" لە ئێستادا ئێمە لە قۆناغێکین ئەرکی سەرەکی لەسەر هاوڵاتییانە و دەبێت پابەندی رێنماییەکان بن، هەروەها رۆڵی حکومەتیش بەردەوام دەبێت لە پێدانی رێنماییەکان".

 
 
 
 


PM:05:11:14/05/2020