وێنە.. سارمەند دارا وێنەیەکی جیاوازی خۆی بڵاودەکاتەوە

خانمە هونەرمەندی ناسراوی پێشووی بەزمی بەزم، سارمەند دارا لە نوێترین دەرکەوتنیدا وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە.

 
 سارمەند لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە نوێترین دەرکەوتنی وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە کە تەواو جیاواز دەرکەوتووە.

 
سامرەند لە ساڵی (2014)دا بۆ یەکەمجار وەک ئەکتەر بەشداری لە بەرنامەی بەزمی بەزم کرد و دوای دوو ساڵ لە بەرجەستەکردنی ڕۆلی جیاجیا ساڵی ڕابردوو بە یەکجاری وازهێنانی خۆی لە بەرنامەکەدا ڕاگەیاند.


کچە ئەکتەرەکەی پێشووی بەزمی بەزم، لە دایکبووی ساڵی (1993)ەیە و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژیانی منداڵی بەسەر بردووە و خاوەنی کچێکە بە ناوی لیا لە هاوسەری یەکەمی.


ئەو خانمە ئەكتەر‌و شانۆكارە‌و لە بەرنامەی كۆمیدی بەزمی بەزم زیاتر بە بینەری كورد ناسێنرا.

 


PM:08:17:14/05/2020