سلێمانی.. پێنج تووشبووی نوێ بە کۆرۆنا لەسلێمانی راگەیەندرا

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند پێنج تووشبووی نوێ لە سلێمانی راگەیاندرا.


لە دەرئەنجامی نوێی وەزارەتی تەندروستی راگەیەندرا، "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، کوڕێکی تەمەن ١٧ ساڵ و سێ ئافرەت تەمەنیان٤٣، ٢١، ١٩ ساڵ و منداڵێکی تەمەن ٦ ساڵ ، دانیشتووی شاری سلێمانین، وە خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێی شاری سلێمانیە".

 
دوێنیش تووشبوویەکی تر لەشاری سلێمانی راگەیەندرا.

 


PM:10:34:14/05/2020