وەزاەرتى پەروەردەى هەرێم، رێنماییەکانى تاقیکردنەوەى لە پەیمانگە حکومى و ناحکومیەکانى سەر بە وەزارەتى پەروەردە راگەیاند.
لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی سەرجەم پەیمانگا حکومی و ناحکومییەکان کراوە، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە" لە ١ی حوزەیرانی داهاتووە تاوەکو ١٨ هەمان مانگ، سەرجەم تاقیکردنەوە تیۆری و پراکتیکییەکان ئەنجام دەدرێن، بەشێوەیەک کە سەرەتا بابەتە تیۆرییەکان و دواتر تاقیکردنەوە پراکتییەکان ئەنجام دەدرێن".
وەزارەتى پەروەردە ئەوە دەخاتەڕوو: کە تاقیکردنەوەکان (٨٠) نمرەى لەسەر دەبێت و پێویستە سەرجەم رێنماییەکانیش لە پەیمانگەکان جێبەجێ بکرێن.
ئەوەش خراوەتەڕوو: تاقیکردنەوەکان تەنها لەو بابەتانەدا ئەنجامدەدرێت کە تا بەرواری ٢٥ی٢ی٢٠٢٠ کە لەناو پۆلەکاندا خوێندراون.
دەقی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە خوارەوە: