نرخی نەوت بەرزبووەوە



ئەمڕۆ هەینی ١٥ی ئایاری ٢٠٢٠ بە پێچەوانەی دوێنێ نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە و  له‌ سەرو ٣٠ دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٣١ دۆلارو ٦٢ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٢٧ دۆلارو ٨٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت ٢٠ی نیسانی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ یەکەمجار لە مێژودا بۆ ٣٧ دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.

 

هاوکات مانگی نیسانی ئەمساڵ، نرخی نەوت بە گشتی و نەوتی خاوی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بەتایبەتی، دابەزینێكی مێژوییان بەخۆوە بینی و هۆكاری ئەو دابەزینە لە نرخەكاندا گەڕێندرایەوە بۆ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و داخستنی سنورە بازرگانییەكان.

 


ئه‌م بابه‌ته ‌1712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:08:28:15/05/2020