پۆلیس بۆی نییە هاوکاری خزمی پلە یەکی بکات
لوقمان غه‌فوور
رۆژنامه‌ی فۆرم له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ 15ی ئایار، چیرۆكی دوو پۆلیسی شاری فارگۆ -ی ویلایه‌تی نۆرس داكۆتا و شۆفێرێكی، گێڕاوه‌ته‌وه.
کاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆی 14ی ئایار (توناد ئاشلی) پۆلیسی ویلایه‌تی نۆرس داكۆتا، به‌و پێیه‌ی ئێشگره له‌و ناوچه‌یه، له‌رێگه‌ی بێته‌له‌وه، 911، ئاگادارده‌کرێته‌وه كه خانمێك له‌سه‌ر رێگه‌ی WB-I94 نزیك شه‌قامی (شایان) له باكوری خۆرئاوای فارگۆ - ویلایه‌تی نۆرس داكۆتا، تایه‌ی لای راستی سه‌رنشین -ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی په‌نچه‌ره و پێویستی به‌یارمه‌تییه و بگره فریای.
ئاشلی راسته‌وخۆ ده‌گاته لای ئۆتۆمبێله‌كه، به‌ڵام كاتێك له شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه ده‌ڕوانێت (میشێل ئاشلی) خوشكێتی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی په‌كی كه‌وتووه.
به‌پێی یاسا‌و رێسای ویلایه‌ته‌كه، پۆلیس به چاك و به خراپ بۆی نییه هاوكاری ئه‌و كه‌سانه بكات كه خزمی پله یه‌كن.
راسته‌وخۆ داوای هاوكاری له سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی ویلایه‌تی نۆرس داكۆتا ده‌كات، كه ئه‌و شۆفێره‌ی هاوكاری ده‌وێت ناتوانێت ئه‌و هاوكارییه‌ی پێشكه‌ش بكات، چونكه خوشكێتی. بۆیه پێویسته كه‌سێكی دیكه ره‌وانه‌ی شوێنه‌كه بكه‌ن.
كاپتن (برایان نۆیند) به‌رپرسی ناوچه‌ی باشوری خۆرهه‌ڵاتی نۆرس داكۆتا پاش 7 ده‌قیقه ئه‌گاته شوێنه‌كه. له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی نۆیتد، توناد ئاشلی شوێنه‌كه به‌جێدێڵێت و ده‌ڵێت" رۆژێكی خۆش بۆ هه‌ردوكتان".
(برایان نۆیند) تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه بۆ شۆفێره‌كه ده‌گۆڕێت. دواتر له‌ده‌فته‌ری بیره‌وه‌رییه‌كانیدا (نۆیند) نوسیویه‌تی" من سوپاسی هه‌ڵوێستی جوانی (توناد ئاشلی) ده‌كه‌م كه یاسای به‌سه‌ر خۆیدا جێبه‌جێكرد، هه‌روه‌ها سوپاسی (ریگان سۆلی) ده‌كه‌م له‌دوای من گه‌یشته شوێنه‌كه بۆ هاوكاریمان، سوپاسی هه‌موو ئه‌و شوفێرانه ده‌كه‌م كه سایدی سێیه‌می لای چه‌پی شه‌قامه‌كه‌یان ده‌گرته به‌ر و له‌به‌ر سه‌لامه‌تی ئێمه هێواشیان ده‌كرده‌وه.. خوا ئه‌مریكا بپارێزێت".
AM:09:43:15/05/2020