وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران و بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا مووچەی وەزارەتێک دابەشبکرێت.
بەپێی خشتەیەکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دابەشدەکرێت.
هاوکات بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی سێشەممە و چوارشەممەی داهاتوو موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.
مووچەخۆرانی هەرێم پێویستیان بە ٨٩٤ ملیار دینارە، لەو بڕە پارەیە تا مانگی رابردوو ٤٥٣ ملیاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی بەغدا دەینارد بۆ هەرێم کە دەکاتە لە ٥١%، بڕەکەی تر حکومەتی هەرێم لە داهاتی نەوت ئامادەی دەکرد، بەلآم ئەم مانگە دەبێت، هەمووی خۆی دابینی بکات. پێشبینی دەکرێت حکومەتی هەرێم بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە رووبەڕووی کورتهێنانی دارایی بەرچاو بێتەوە.