وێنە.." فەرماندەیەکی سەربازی باڵای رژێمی سەدام لە هەولێر مرد "

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان هەواڵی مردنی "فەریق روکن قەیس رەبیع عوبێدی" لەشاری هەولێر بڵاوکردۆتەوە.


سۆران عومەر پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی کوردستان لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک مردنی "فەریق روکن قەیس رەبیع عوبێدی" لەشاری هەولێر بڵاوکردۆتەوەو، ئاشکرای دەکات کە ئەو فەرماندە سەربازیەی رژێمی سەدام رۆژی ٧ی ئایاری ٢٠٢٠ لەنەخۆشخانەیەکی شاری ھەولێر گیانی لەدەستداوە!".

 
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ناوبراو لەدیارترین ئەفسەرە باڵاکانی ھێزی ئاسمانی عێراق بووەو لەساڵی ١٩٨٠ تاکو ١٩٨٨و ١٩٩١و١٩٩٧ بەشداری ھەموو شەڕەکانی سوپاس عێراق بووە!".

 
ئەو فەرماندە سەربازییەی رژێمی سەدام فەرماندەیەکی هێزە ئاسمانییەکانی رژێمی پێشوو بووەو بەپێی پۆستەکەی سەرکردایەتی هەموو شەڕەکانی ئەو رژێمەی لەناوخۆی عێراق و لەگەڵ ئێران و ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانی کردووە. هەروەها زۆرێک لەو ئەفسەرانە بەشداری شەڕی سەرکەوتکردنی شۆڕشەکانی کوردو، وێرانکردنی ٤٥٠٠ گوندی هەرێمی کوردستانیشیان کردووە.

 
تا ئێستا حکومەتی هەرێم و بەرپرسانی هەولێر هیچیان لەبارەی ئەو ئەفسەرەوە بڵاونەکردۆتەوە.

 


PM:01:51:15/05/2020