دوو بەرپرسی یەکێتی و گۆڕان دڵنیای دەدەن کە پارە لەبەغداوە دەنێردرێت بۆ هەرێم

دوو بەرپرسی یەکێتی و بزووتنەوەی گۆران دڵنیای دەدەن بە هاوڵاتیانی کوردستان کە بەمزوانە بڕە پارەکەی بەغدا دەنێردرێت بۆ هەرێم.

 
شەوی رابردوو لەبەرنامەی لەگەڵ " رەنج "ی کەناڵی رووداو هەریەک لە بڵێسەی جەبار فەرمان ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق، هۆشیار عومەر بەرپرسی ژووری پەیوەندیە دیبلۆماسیەکانی گۆڕان، دڵنیاییان دا بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە کێشەی ناردنی بڕە پارە لەبەغداوە بۆ هەرێم کە لەهەرێم دەخرێتە سەر داهاتی ناوخۆ و مووچەی پێدەدرێت چارەسەر دەکرێت.


ئەو دوو بەرپرسە لەو بەرنامەیەدا کە تایبەت بوو بە " لامەرکەزی " ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە "پارەکە دەنێردرێت بۆ هەرێم و ئەمەش زانیاریە".


وا بۆ دوو مانگە حکومەتی فیدراڵ هیچ پشکە پارەیەکی هەرێمی نەناردووە کەبڕەکەی مانگانە " ٤٥٣ ملیار دینار بوو"، لەو دوو مانگەدا حکومەتی هەرێم نەیتوانیووە تەنها مووچەیەکی فەرمانبەرانی هەرێم بدات.

 


PM:05:05:15/05/2020