" هیچ هێزێکی وەزارەتی پێشمەرگە لە زینی وەرتێ نە کشاوەتەوە"

هەرچەندە دوێنی هەندێک ماڵپەڕو پەیجی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هەواڵی کشانەوەی هێزەکانی وەزارەتی پێشمەرگەیان لە زینێ وەرتێ بڵاوکردەوە، بەڵام سەرچاوەیەکی باڵای یەکێتی بە سپی راگەیاند" ئەو زانیاریانە دوورن لە راستەوە".

 
سەرچاوەیەکی بەرپرس و ئاگاداری یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ماڵپەڕی " سپی " راگەیاند" هیچ هێزێکی وەزارەتی پێشمەرگە کە لەسەرەتای قەدەغەکردنی هاتوچۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هێنرابوونە زینی وەرتێ نە کشێنراونەتەوە".


" سپی " زانیوویەتی هێزەکانی ٧٠ ش کە دوای لیواکەی وەزارەتی پێشمەرگە برابوونە ئەو ناوچەیە نەکشێنراونەتەوە.


لەسەرەتای قەدەغەکردنی هاتوچۆ وەزارەتی پێشمەرگە لیوای حەوتی پیادەی سۆرانی لە بەرزاییەکانی ( زینی ئەستێرۆکان ) لەزینی وەرتێ جێگیرکرد، هەروەها هێزەکانی ٧٠ی یەکێتیش هێزێکی لەو ناوچەیە جێگریکرد.


جێگیرکردنی ئەو هێزانە بووە مایەی بارگرژی نێوان پارتی و یەکێتی و پەکەکەو، خەڵکی ناوچەكەش چەند جارێک لە رێگای چالاکی مەدەنیەوە داوای کشانەوەی ئەو هێزانەیان کرد.

 
زینی وەرتێ مەیدانێکی شەڕی ناوخۆی ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی رابردووی نێوان یەکێتی و پارتی بووەو، ئەو ناوچەیە لە ژێر قەڵەمڕەوی هێزەکانی یەکێتیدا بووە.

 


PM:12:01:16/05/2020