سلێمانی.. له باره‌ی دوو جۆر چه‌ره‌سه‌وه هاوڵاتییان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه
به‌هۆی دوو به‌رواری و نه‌شیاوی بۆ خواردن، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر چه‌ره‌سدا ده‌گرن و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌ناوی ده‌به‌ن.
هاوڕێ محمد، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند "به‌هۆی هه‌بونی دو به‌روار و نه‌شیاوی بۆخواردن، لیژنه‌كه له كۆگاكانی فڕنی چه‌ره‌سی ئاسۆ، ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌شت فه‌رده‌ی (50) كیلۆگرامی بسته‌ی ئێرانی و (10) ته‌نه‌كه گازۆدا گرتووه".
دەشڵێت" بسته ئێرانیه‌كه زیاتر له (400) كیلۆگۆامه، به‌هۆی هه‌بونی دو به‌روار به‌سه‌ریه‌وه، ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و له‌ناوده‌برێت، چونكه به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق پێویسته ته‌نها یه‌ك به‌روار به‌سه‌ر ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌وه بێت له بازاڕه‌كاندا ده‌فرۆشرێت، له‌كاتی نه‌بون یان دوباره بونه‌وه‌ی به‌روار به فێڵی بازرگانی ئه‌ژمار ده‌كرێت و یاسا سزای بۆ ئه‌نجامده‌رانی دیاریكردووه".
وتیشی" گازۆكه له مانگی چواره‌وه به‌سه‌رچوه به‌ڵام خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبوه له‌بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغیبكاته‌وه، بۆیه لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌ویشدا گرتووه".
سه‌رۆكی لیژنه‌كه داوای له هاوڵاتیان كرد، له‌كاتی كڕین و بازاڕكردن له‌ماوه‌ی به‌كارهێنان و خواردنی ئه‌و خۆراك وكاڵا و پێداویستیانه دڵنیابنه‌وه به‌سه‌رنه‌چون، پاشان بیكڕن، له‌كاتی هه‌بونی گومان و ماوه‌به‌سه‌رچون لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاگادار بكه‌نه‌وه.
ئاماژه‌ی بەوەشکرد" به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی بسته و گازۆكه‌دا گیراوه بۆ له‌ناوبردن و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه".
PM:01:49:16/05/2020