سەرباری ئەو فشارەی کە دەسەڵاتی ئەمنی لە خۆپیشاندەرانی کرد، بەڵام ئەمڕۆ کاتژمێر ٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لە پارکی ئازادی لە دهۆک گردبوونەوە و خۆپیشاندان دەستیپێکرد.
دوای ئەوەی کە دوێنێ دەسەڵاتدارانی پارێزگاکە ڕێگایان نەدا بە خۆپیشاندەران، هەروەها فشارێکی زۆریان لە هاوڵاتیان کرد و دوو کەس لە خۆپیشاندەرانیان دەستگیرکرد، بەڵام خۆپیشاندان ئەمڕۆ کاتژمێر ٣:٠٠ لە شاری دهۆک دەستیپێکرد.
هێزێکی ئەمنی زۆر چوار دەور و لەشوێنی خۆپیشاندانەکە بڵاوەیان پێکراوە.
ئەم خۆپیشاندانە دژی دواکەوتنی مووچەیە کە تا ئێستا مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێم بە تەواوی دابەش نەکراوە.