بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە مەراسیم بۆ یادی نەوشیروان مستەفا بەڕێوەناچێت

لیژنەی پاراستنی ئەرشیفی نەوشیروان مستەفا بەبۆنەی سێیەمین ساڵیادی كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفاوە رایدەگەیەنێت" بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە هیچ یادێك ناكەنەوە".

 

لیژنەی پاراستنی ئەرشیفی نەوشیروان مستەفا لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە کۆپییەکی دەست "سپی" کەوتووە ئاماژەی بەوەكردووە" لەبەر بەردەوامیی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شارەكانی هەرێم، بە پێویستمان زانی هەموان ئاگادار بكەینەوە كە، ئەمساڵ بەشێوەی رەسمی، یادی سێیەمین ساڵڕۆژی كۆچی دوایی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا ناكەینەوە، بە مەبەستی رێزگرتن لە رێنماییە تەندروستییەكانی دەزگا پێوەندیدارەكانی هەرێم".

 

نەوشیروان مستەفا دوای گەڕانەوەی لەوڵاتی بەریتانیا و مانەوەی بۆ هەفتەیەك لەشاری سلێمانی، بەرەبەیانی رۆژی ١٩ی ئایاری ٢٠١٧ كۆچی دوایی كرد، لەسەر وەسیەتی خۆیشی تەرمەكەی لەگردی زەرگەتە كە بارەگای فەرمی گۆڕانە لە شاری سلێمانی بەخاك سپێردرا.  

 

دەقی راگەیەندراوەکە:

هاووڵاتیانی بەڕێزی کوردستان!
خۆشەویستانی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا!

لەبەر بەردەوامیی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شارەکانی هەرێم، بە پێویستمان زانی هەموان ئاگادار بکەینەوە کە، ئەمساڵ بەشێوەی رەسمی، یادی سێیەمین ساڵڕۆژی كۆچی دوایی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا ناکەینەوە، بە مەبەستی رێزگرتن لە رێنماییە تەندروستییەکانی دەزگا پێوەندیدارەکانی هەرێم.
رۆحی رەوانشاد ئارام و دەرونی هەموان ئاسودە بێ...

لەگەڵ ئەوپەڕی رێز و خۆشەویستی
لیژنەی پاراستنی ئارشیفی نەوشیروان مستەفا
سلێمانی، ۱٦ی مایسی ۲۰۲۰



PM:05:10:16/05/2020