لەبارەی خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ لیژنەی ئەمنی دهۆك ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوکردەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، خۆپیشاندانی مامۆستایان لە شاری دهۆك دەستی پێكرد دژی پێنەدانی مووچە و بە دەیان مامۆستاش دەستگیركراون، لەوبارەیەوە لیژنەی ئەمنی پارێزگای دهۆک ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا لیژنەی ئەمنی پارێزگای دهۆك ئاماژەی بەوەکردووە" ئەوان هیچ ڕەزامەندی و مۆڵەتێكی فەرمییان بۆ خۆپێشاندانی ئەمڕۆ شەممە 2020/05/16 نەداوە".

لیژنەكە جەخت دەكاتەوە، كە سازكردنی خۆپێشاندان سەرپێچییە و ڕێكاری یاسایی دەگرنەبەر.

 

ئەمڕۆ شەممە، مامۆستایانی شاری دهۆك دواكەوتنی مووچەكانیان كە نزیكەی دوو مانگە مووچەیان پێنەدراوە رژانە سەر شەقام و دەستیان بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی كرد، هاوکات شەوی رابردووش لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە رێكخەری خۆپیشاندانەكە دەستگیركرا.

 


 


PM:06:33:16/05/2020