لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی كۆرۆنا لە سلێمانی بڕیاری نوێ دەردەكات

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند" سبەینێ لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە و ڕێنمایی نوێ بۆ ڕۆژانی جەژن بڵاودەكاتەوە".

 

هەڤال ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی و سەرۆكی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكان روبەڕبوونەوەی كۆرۆنا لە سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" سبەینێ لیژنەكەیان كۆدەبێتەوە لەسەر بنەمای ئەو كۆبوونەوەیەی لیژنەی باڵای هەرێم بۆ كۆرۆنا لە رۆژانی رابردوودا لەگەڵ پارێزگارەكان كردی، رێنمایی نوێ دەردەكات بۆ رۆژانی جەژن و ئەو دۆخەی ئێستا هاتووەتە پێشەوە".

 

پارێزگاری سلێمانی وتیشی" لەرۆژانی جەژندا چونە سەر قەبران قەدەغەیە و داوا لە هاوڵاتیان دەکەین لە ڕۆژانی جەژندا دور بکەونەوە لە قەرەباڵغی و سەردانکردن و کۆبونەوە".

 

پارێزگاری‌ سلێمانی‌ راشیگەیاند" ئەو حاڵەتە نوێیانەی‌ لە سلێمانی‌ ڕاگەیەندراوە کە توشی‌ ڤایرۆسی‌ کۆرۆنا بوون ئێمە وەک حاڵەتی‌ ئاسایی تەماشای‌ دەکەین و لەوبارەیەشەوە حکومەتمان ئاگادارکردووەتەوە".

 

 

 




PM:07:21:16/05/2020