ئەمڕۆ ژمارەیەکی بەرزی تووشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمار کرا

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند" لە پارێزگای سلێمانی ٧ تووشبووی نوێ لە پارێزگای سلێمانی تۆمار کرا، چواری لە سلێمانی و سێی لە بازیان.

 
لە چوارچێوەی دەرئەنجامی نوێ دا وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند " لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، حەفت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران".


ئەو حەوت تووشبووە وەک تەندروسی ئاماژەی بۆ دەکات، چوار ئافرەتی تەمەنەکانی 55 و 41 و 22 و 17 ساڵ و پیاوێکی تەمەن 45 و کوڕێکی گەنجی تەمەن 18 ساڵ و کوڕێکی منداڵ تەمەن 10 ساڵان، چوار تووشبوو دانیشتووی شاری سلێمانین و سێ توشبووەکەی تر دانیشتووی ناحیەی بازیانن.




PM:09:56:16/05/2020