سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
میترۆ سەرکۆنەی دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسان لە خۆپیشاندانەکەی دهۆک دەکات
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە رۆژنامەنووسان لەبارەی دەستگیرکردنی میدیاکارانەوە لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ دهۆک دەڵێن" خۆپیشاندانی بێ مۆڵەت پاساوێكی نایاساییە بۆ دەستبەسەركردنی رۆژنامەنووسان".
بەیاننامەی سەنتەری میترۆ سەبارەت بە خۆپیشاندانەكەی دهۆك
16ی ئایاری 2020: سەنتەری میترۆ سەركۆنەی دەسبەسەركردنی میدیاكاران دەكات و رایدەگەینێت خۆپیشاندانی بێ مۆڵەت پاساوێكی نایاساییە بۆ دەستبەسەركردنی رۆژنامەنووسان، داوا دەكات دەسبەجێ رۆژنامەنوسان و بەشداربووانی خۆپیشاندانەكەی دهۆك ئازاد بكرێن.
ئەمڕۆ ژماریەكی زۆر لە مامۆستا و موچەخۆر وچالاكوانی مەدەنی لەشاری دهۆك خۆپیشاندانیان رێكخست.
شەوی پێش خۆپیشاندانەكە هێزی پۆلیس (بەدەل بەرواری) یەكێك لەرێكخەرانی خۆپیشاندانەكەی دەستگیركرد.
هەر ئەو شەوە لیژنەی ئەمنیی پارێزگای دهۆك راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە تیایدا هاتبوو"رەزامەندی و مۆڵەتێكی فەرمییان بۆ خۆپێشاندانی رۆژی شەممە 2020/05/16 نەداوە و لەكاتی سازكردنی خۆپێشاندان رێكاری یاسایی دەگرنەبەر.
ئەمرۆ هەر زوو بەر لە دەسپێكردنی چالاكییەكە هێز لە دوروبەری شوێنی خۆپیشاندانەكە كۆكرایەوە، چەندین بەشداربووی خۆپیشاندانەیكەیان دەسبەسەر كرد.
لەناو دەستبەسەركراواندا چەند تیمێكی راگەیاندنی تێدایە، دەستییان بەسەر مۆبایل و كامێرای كەسەی رۆژنامەنوسی تیمەكاندا گرتووە، هەروەها رێگری كراوە لە روماڵكردنی چالاكییەكە.
• تیمی كەناڵی سپێدە و چەند میدیاكارێكیان (ئازاد موختار ، پەیامنێری سپێدە لە دهۆك، عەلی شلی ، پەیامنێری سپێدە لە دهۆك ، ئەكرەم گولی ، پەیامنێری سپێدە لە زاخۆ، هەجەر سەلمان ، وێنەگری سپێدە لە دهۆك، ماهیر سەگڤان ، بەڕێوبەری تی ڤی خابیر، ئەحمەد شەرنەخی ، بەڕێوبەری رادیۆی خابیر) لەناو دەستبەسەركراوانن.
• كاروان سادق پەیامنێری كەناڵی گەلی كوردستان و تیمی رۆژنامەوانی دەزگای میدیایی بادینانیان، پاش دەستبەسركردنیان ئەمشەو ئازاد كران.
• ئومێد حاجی پەیامنێری پرس میدیا، دەستبەسەركراوە
سەنتەری میترۆ سەركۆنەی دەسبەسەركردنی میدیاكاران دەكات و رایدەگەینێت خۆپیشاندانی بێ مۆڵەت پاساوێكی نایاساییە بۆ دەستبەسەركردنی رۆژنامەنووسان.
سەنتەری میترۆ داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات:
1. دەسبەجێ رۆژنامەنوسان و بەشداربووانی خۆپیشاندانەكەی دهۆك ئازاد بكرێن.
2. رێگری لە خۆپیشاندانی مەدەنی و ئاشتیخوازانەی هاوڵاتیان نەكرێت.
3. هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ چالاكی مەدنی ئاشتیخوانەی هاوڵاتیان و رۆژنامەنووسان بپارێزن، نەك بۆ سەركوتكردنی داخوازییە رەواكانیان، بجوڵێنرێن.
AM:12:32:17/05/2020
میترۆ
خۆپیشاندان
دهۆک
دەستگیرکردن
" سپی "ناوی ژمارەیەک لە کاندیدەکانی لیستی بەرەی گەل ( لاهور شێخ جەنگی ) بڵاودەکاتەوە
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردیدا بەمشێوەیە دەردەکەون
ئەلڤێس دراوسێکانی "ئیستفزازی" دەکات
ئەستێرەکان
وێنە.. نوێترین دەرکەوتنی غەزەل مستەفا لە چەند وێنەیەکی جیاوازدا
وێنە.. شاعیر و پێشکەشکارێکی کورد لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکرا
وێنە.. دوو خانمە هونەرمەندی دیاری کورد پێکەوە دەرکەوتن
فەرامەرز ئەسڵانی گۆرانیبێژ و هونەرمەرندی ناسراوی ئێران کۆچی دوایی کرد
لە قەزای زاخۆ هونەرمەندێک کۆچی دوایی کرد
Spee Media