كەنەدییەكانیش توڕەن لە چین

لوقمان غەفوور

زۆربەی كەنەدییەكان لەهەموو كات زیاتر بەچاوێكی خراپ لە چین دەڕوانن، كە سیاسییەكانی چین پێیانوایە لە 15 ساڵی ڕابردوودا تێڕوانی وای خەڵكی كەنەدا-یان بە خۆیانەوە نەدیوە بەرامبەر بەچین.

بەپێی ڕاپرسییەكی پەیمانگای ئەنجوس رید كە بلۆمبێرگ بڵاویكردووەتەوە 14%ی كەنەدییەكان ڕایان باشە لەسەر چین و تێڕوانینیان نەگۆڕاوە بەرامبەر چین. هەرچەندە بەشێویەكی گشتی ئەم تێڕوانینە لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا زۆر كەمیكردووە. هەروەها 29% لە حكومەتی پەكین رازین. بەپێی هەمان ڕاپرسی 85%ی كەنەدییەكان پێیانوایە كە چین ڕاستگۆ نەبووە دەربارەی كۆرۆنا ڤایرۆس و توڕەن لە چین.

پرسیارەكان دەربارەی بنەمای سەرهەڵدانی كۆرۆنا ڤایرۆس كە بووەتە هۆی پەكخستنی ئابووری جیهان كاریگەری هەیە لەسەر ئەو پەیوەندییەی نێوان چین و كەنەدا كە خۆی لە خۆیدا خراپ بوو بوو بەهۆی دەستگیركردنی سابرینا منگ وانزۆ بەڕێوەبەری دارایی كۆمپانیای هۆواوی لەلایەن كەنەداوە لە كۆتایی ساڵی 2018.

لەمانگی فێبریوەری كاتێك دنیا كەوتە ژێر ڕكێفی كۆرۆنا ڤایرۆس، كە سەرەتای سەرهەڵدانی بۆ وۆهان دەگەڕێتەوە، باڵیۆزی نوێی كەنەدا لە پەكین بە ئەندامانی پەڕلەمانی وڵاتەكەی ڕاگەیاند لە ئۆتاوا كە كارەكانی ڕاگیراوە تا ئەوكاتەی كە پەیوەندییەكان ڕێكدەبێتەوە.

خراپبوونی پەیوەندییەكانی چین و كەنەدا بەشێوەیەكی توند بۆ دوای دەستگیركردنی بەرێوەبەری دارایی كۆمپانیای هۆواوی دەگەڕێتەوە پشتبەستن بە داوایەكی ئەمریكا لەسەر مەسەلەی سزاكانی سەر بەئێران.

هەروەها چین هەریەك لە مایكل كۆفریچ و مایكل سباڤۆر دیپلۆماتكاری پێشووی كەنەدا و بزنسمانیان دەستگیركرد لەو ڕۆژانەدا. هەموو ئەم دۆخەش ساڵی 2018 بووە هۆی كەمبوونەوەی رێژەی 16% هاوردەكردن لە چینەوە بۆ كەنەدا كە ئەمەش بە زیانی گەورە بۆ چین شكایەوە.

لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا كچەكەی وانزۆ بەرێوەبەری دارایی كۆمپانیای هۆواوی لەژێر چاودێری وردی كەنەدا-یە لە ڤانكۆڤەر -ی كەنەدا.

كۆرۆنا ڤایرۆس COVID-19 گروپێكن لە ڤایرۆسە درمییەكان. ئەم ڤایرۆسە بەبەردەوامی خۆی نوێدەكاتەوە، تا لە ئەنجامدا لەمانگی 11ی 2019 ڤایرۆسێكی نوێ-ی كۆرۆنا سەریهەڵدا بەناوی كۆرۆنا ڤایرۆس سارس- 2، لەشاری وۆهان-ی كەرتی هێبی وڵاتی چین. تا رۆژی 17ی ئایار، 4 ملیۆن و 675 هەزار كەس لەجیهاندا تووشی نەخۆشییەكە بوون و زیاتر لە 313 هەزار كەس مردوون. لەنێو ئەو ژمارەیەدا كەنەدا 77 هەزار كەیسی هەیە و زیاتر لە 5 هەزار و 500 كەسی لێمردووە.

AM:11:00:17/05/2020