هونەرمەند و کەسایەتی ناسراوی کوردستان حەمە جەزا وێنەیەکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە.
هونەرمەندی کۆچکرد و حەمە جەزا كە بەیەكێك لە دیارترین هونەرمەندەكانی كورد دادەنرێت، وێنەیەکی خۆی و خێزانەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە.
حەمە جەزا عەلی بەگ لە 3/2/1949 لەگەڕەكی كانێسكانی سلێمانی لەدایك بووە و هەر لە قۆناغی سەرەتاییەوە لە قوتابخانە هەست بە دەنگ خۆشییەكەی كراوە و لەو كاتەشەوە خۆی گرنگیپێداوە و لە چەندین بۆنەدا گۆرانی وتووە.
ئەو هونەرمەندە ساڵی 1968 لە تەمەنی 19 ساڵیدا ژیانی هاوسەرگیری پێكهێناوە و بۆتە خاوەنی شەش منداڵ كە لە چوار كچ و دوو كوڕ پێكهاتوون، لە زۆر بەرهەمیشدا منداڵەكانی بەشداریان كردووە، بە تایبەت ئەو بەرهەمانەی لە سەردەمی شاخ تۆمار كراون.
حەمە جەزا ساڵی 1969 ڕوودەكاتە شاخ چەندین ساڵی تەمەنی لە شاخ و لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا بەسەردەبات، هەر لەوێ چەندین بەرهەم تۆمار دەكات، بۆ ماوەیەكەیش دەچێتە هەولێر و لەوێ نیشتەجێ دەبێت.
دواتر بۆ ساڵانێك دەچێتە ئەوروپا و لە وڵاتانی دانیمارك و لەگەڵ خێزانەكەی نیشتەجێ دەبێت، بەڵام بەزووی دەگەڕێتەوە كوردستان لە سلێمانی نیشتەجێ دەبێتەوە.
حەمە جەزا لە 1/10/2010 و لە ڕۆژی جیهانی میوزیكدا پاش ململانێ لەگەڵ نەخۆشی لە سلێمانی كۆچی دوایی دەكات و لە گردی سەیوان بەئامادەبوونی هەزاران كەس لە هونەرمەندان و بەرپرسان و هەوادارانی بەخاك دەسپێردێت.