"سپی" دەقی ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی بۆ كاتی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەی خوێندكاران بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆمەڵێك بڕیار و ڕێنمایی بۆ كاتی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ دەركرد و بەپێی رێنماییەكانیش هەر خوێندكارێك پێویستە دەمامك ببەستێت.

 

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بەواژووی د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی ئەمڕۆ ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كردووە بەمەبەستی پێدانی رێنمایی بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ كاتی تاقیكردنەوەكانی پۆلە ناكۆتاكان.

 

بەپێی رێنماییەكانی تەندروستی هەرێم، پێویستە قوتابیان ماوەی نێوانیان دوو مەتر بێت و هەموو قوتابییەكیش پاككەرەوەی خۆی پێی بێت، كارگێڕی قوتابخانەكانیش پێویستە لە رۆژێكدا سێجار هەوا گۆڕكێ بە هۆڵەكان بكەن.

 

 

 
 
 


PM:08:04:17/05/2020