سەرۆکی لیستی یەكیتی لە سلێمانی د. شێکۆ مەنگوری رایگەیاند " لەسەرەتای هەڵمەتی هەڵبژاردنەوە تا ئێستا لەفەیس بووک ئەکاونتێک بەناوی منەوە کراوەتەوەو هێرش دەکاتە سەر کۆمەڵێک هاورێ و هەڤاڵ من دووپاتی دەکەمەوە کە ئەو ئەکاونتە هیچ پەیوەندییەکی بە منەوە نییە".
دەقی راگەیاندنەکەی د.شێرکۆ مەگوری
له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌و ئه‌كاونتێكی ساخته له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك كراوه‌ته‌وه به‌ناوی شێركۆ میرزا مه‌نگوڕی سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی له پارێزگای سلێمانی بۆ په‌رله‌مانی عیراق، كه هه‌رجاره‌و به‌ناوی د.شێركۆ میرزا مه‌نگوڕییه‌وه په‌لاماری كه‌سایه‌تی و لایه‌نێك ئه‌دات له‌مباره‌یه‌وه د.شێركۆ مه‌نگوڕی به كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی وت: له فه‌یسبووك هه‌رجاره‌و به‌ناوی منه‌وه په‌لاماری هاوڕێ و هه‌ڤاڵێك ده‌ده‌ن كه ئه‌مجۆره په‌لاماردانه دووره له هه‌موو ئاكارو هه‌ڵوێست و بیروبۆچوونێكی من.
وتیشی: ئه‌و ئه‌كاونته به‌ناوی منه‌وه وته‌ی نه‌شیاو ئاراسته‌ی هاوڕێ و دۆستانی من ئه‌كات له‌ناو یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی و هێزه ئیسلامییه‌كان، كه ئه‌م جۆره هێرش و تۆمه‌تانه به سه‌ركرده‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئاكارو هه‌ڵوێستی من یه‌كناگرێته‌وه.
هه‌روه‌ها دكتۆر شێركۆ روونیشیكرده‌وه كه له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌سه‌رجه‌م كه‌ناڵه فه‌ڕمییه‌كان و ده‌زگاكانیتری راگه‌یاندن روونكردنه‌وه‌ی بڵاوكردۆته‌وه كه له ئێستادا خاوه‌نی هیچ په‌یج و ئه‌كاونتێك نییه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك.
راشیگه‌یاند: داوای لێبووردن له هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ئه‌كه‌م كه تۆمه‌تیان بۆ دروستكراوه‌و هه‌روه‌ها داوای لێبووردن له هه‌موو ئه‌وانه‌ش ئه‌كه‌م كه تا ئه‌م ساته وایان هه‌ستكردووه ئه‌م ئه‌كاونته به‌نده بم، داواش له‌سه‌رجه‌م ئه‌و هاوڕێ و دۆستانه ئه‌كه‌م كه هاوكارمان بن بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و ده‌نگه نه‌شازانه كه ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی تێك ئه‌ده‌ن.