پلانە گەورەکەی ریاڵ مەدرید ئاشکرا دەبێت


یانەی ریاڵ مەدرید پلانێکی گەورەی بۆ ساڵی ٢٠٢١ داناوەو  دەیەوێت سێ لە باشترین یاریزانەکانی جیهان لەو ساڵەدا لە خۆی کۆبکاتەوە.
ئەمڕۆ رۆژنامەی ئاس ئاشکرای کردووە، ریاڵ مەدرید پلانی داناوە، هەریەکە لە مباپی و هالاند پەلکێشی ریزەکانی بکات، یانەکە دەیەوێت لە هێڵی پێشەوە لەگەڵ هازارد یارییان پێ بکات و ئەوکاتیش تەمەنی هەر سێ یاریزانەکە دەبێتە تەمەنێکی مامناوەند کە ٢٤ ساڵە.
ریاڵ مەدرید ئێستا بە جددی کار بۆ گواستنەوەی مباپی و هالاند دەکات، ئەوان نرخیان لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانانە گرانە، بڕە پارەیەکی زۆر لەسەر یانەی ریاڵ مەدرید دەکەوێت ئەگەر ئەو دوو گرێبەستەی ئەنجامدا.
هەردو یاریزانەکە لە ئێستادا بە باشترین ئاستی خۆیان دەدرەوشێنەوە، یانەکانی تری جیهان چاویان تێبڕیوەو ئەوانیش کێىڕکێی یانەی ریاڵ مەدرید دەکەن بۆ گواستنەوەیان.
 


AM:10:01:18/05/2020