نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

بەیانی ئەمرۆ ١٨ی ئایار نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی دراوی کوردستان بەرامبەر دینار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆوە بینی.

 

خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاری دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

 

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٢ هەزار دینارە. دوێنێ بە ١٢٣ هەزار دینار بوو، رۆژانی پێشتر بە ١٢٣ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣١ هەزارو ١٥٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٤٦ هەزارو ٧٠٠ دینار.

 

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

 

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ هەزارو ٥٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٧ هەزار دینار.



AM:10:45:18/05/2020