هەندێک لە خەڵکی ڕۆژانە لەبەر ئەوەی سەرقاڵی کاری دەروەن بۆیە هەوڵ دەدەن ئەرکەکانی کەی ماڵەوەیان شەوان ئەنجامبدەن ئەمەش وایان لێدەکات کە درەنگانی شەو بەخەون ، درەنگ خەوتنیش ئەم زیانانەی هەیە.
ـ بەزبوونەوەی پەستانی خوێن: درەنگ خەوی دەبێتە هۆی بەرز بوونەوەی پەستانی خوێن ولەناوبردنی گورچیلەکان ، تەنانەت مێشک و تووش بون بەسەکەتی دڵ.
ـ لاواز بوونی بەرگری لەش: ئەوکەسانەی درەنگ دەخەون لەشیان توانای بەرهەم هێنانی دژە میکرۆبەکانیان کەم دەکات ئەمەش وادەکات بەرگری لەش لاواز بێت.
ـ قەلەقی: کاتێک بەباشی نانوی لەش بەشێوەیەکی سروشتی دەست دەکات بەدەردانی هۆڕمۆنێک کە ئاستی قەلەقی بەرز دەکاتەوە.
ـ کێشەی سێکسی: کاتێک بەباشی نانوی هەست بە ماندو بوون دەکەیت کاتێکیش ماندوو بویت ئارەزوی سێکسیت نامێنێ.
ـ زیاد بوونی کێش: زۆربەی لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە ئەوکەسانەی درەنگ دەخەون کێشی لەشیان زیاد دەکات.
ئا: هەـ ف
سەرچاوە: cosmopolitan