لایەنگرانی عەسائیبی ئەهل حەق کەناڵی MBC سعودیان داخست

لەشاری بەغدا ده‌یان كه‌س لەلایەنگرانی عەسائب ئەهل حەق بەبیانویی سووکایەتیکردن بە مەهدی موهەندیس سەرکردەی ناسراو شیعە کە فڕۆکەکانی ئەمەریکا سەرەتای ئەمساڵ کردیانە ئامانج تان، نووسینگەی کەناڵی MBC داخست.


ئەو خۆپیشاندەرە شیعانەی چوونه‌به‌رده‌م نووسینگه‌ی كه‌ناڵه‌كه‌ لەجادریە دروشیمان لە دژی وڵاتی سعودیە وتەوەو ئاڵای عێراق و وێنەی موهەندیسیان لەبەردەم کەناڵەکە هەڵواسی.


پێشتریش لایه‌نه‌كانی سه‌ربه‌ حه‌شدی شه‌عبی به‌یاننامه‌ی ناڕه‌زاییان ده‌ركرد و رایانگه‌یاند كه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ركرده‌ كوژراوه‌ی حه‌شدی شه‌عبی بڵاویده‌كاته‌وه‌، بەچاوی کەمەوە لە خه‌بات و ژیانی موهه‌ندیسی روانیووە.
 


ئه‌م بابه‌ته ‌2980 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:01:02:18/05/2020