دهۆک.. ١٠ دەستگیرکراوى دیکەى خۆپیشاندانەکە ئازادکران

 

بەهۆی خۆپیشاندان  بۆ داواکردنی موچە لەپارێزگای دهۆک لەکۆی ۱۳ مامۆستای دەستگیرکراو ۱۰ مامۆستا بە کەفالەت ئازاد کران.

 

حەمدى بەروارى، سەرۆکى لقى دهۆکى رێکخراوى مافى مرۆڤى کوردستان ڕایگەیاند" ئەمڕۆ لە دادگابووین بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ ئەو مامۆستایانەی دەستگیرکرابوون لەپارێزگای دهۆک، کە لە کۆی ۱۳ مامۆستای دەستگیرکراو ۱۰ مامۆستا بە کەفالەت ئازاد کران".

 

وتیشى" چاوەڕواندەکرێت هەر ئەمڕۆ دواى تەواوبوونى لێکۆڵینەوەکانى دادگا ئازادبکرێن".

 

لە رۆژى شەممەى رابردوو ژمارەیەك لە فەرمانبەران و مامۆستایان لە شاری دهۆك گردبونەوەیان دژی دواكەوتنی موچە ئەنجامدا، بەو هۆیەوە دەیان خۆپیشاندەر لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکران.



PM:01:36:18/05/2020