سلێمانی.. دەست بەسەر نیو تۆن جگه‌ری به‌ستوداگیرا
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر جگه‌ری به‌ستوی قه‌ده‌غه‌كراودا ده‌گرن نوێنه‌ری ڤێتێرنه‌ریش ده‌ڵێت" رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گیرێته‌به‌ر".
ده‌روێش فه‌ره‌ج، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت رایگه‌یاند" له‌سه‌ر زانیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر نیو تۆن جگه‌ری به‌ستوی قه‌ده‌غه‌كراودا ده‌گرن كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له وڵاتی ئێرانه‌وه به‌نیازی ساغكردنه‌وه له بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی، هاورده‌ی كردوه".
وتیشی" چه‌ندین جار پشكنینی بایۆلۆجی بۆ كراوه، به‌ڵام به‌هۆی ناسكی ئۆرگانه‌كانی و زوتێكچونیی له پشكنین ده‌رنه‌چوه، بۆیه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵه‌وه هاورده‌كردنی قه‌ده‌غه‌كراوه و هه‌روه‌ها به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌رییه‌كان جگه‌ری به‌ستو كه یه‌كجار خاوبوه‌وه نابێت بۆ دوباره به‌ستنه‌وه‌ی بخرێته‌وه ناو به‌فرگر".
رونیكرده‌وه: به‌سوپاسه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، به پێدانی زانیاری و ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی ئه‌و كاڵاوشمه‌كه خراپبوانه یان ده‌رچونی ئە‌ندامه‌كانی له‌گه‌ڵ لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت، هه‌میشه پشتیوان و هاوكاری ته‌واوی لیژنه‌كانه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد" به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و جگه‌ره به‌ستوه‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه".
PM:02:28:18/05/2020