حكومەتی عیراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە وەڵامی حكومەتی هەرێمی دایەوە

حكومەتی عیراق بە فەرمی وەڵامی حكومەتی هەرێمی كوردستانی دایەوە لەسەر دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران و دەڵێت" پەیوەندی بە عیراقەوە نییە".

 

حكومەتی عیراق بە نووسراوێكی فەرمی وەڵامی حكومەتی هەرێمی كوردستانی لەبارەی بودجە و مووچەی فەرمانبەران داوەتەوە و ڕایگەیاندووە" دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان پەیوەندی بە حكومەتی عێراقەوە نییە، ئەركی حكومەتی هەرێمی كوردستانە لە بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان دابینی بكات".

 

هاوکات هەر لە نوسراوەکەدا حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە" هیچ رێككەوتنێك لە نێوان شاندی هەرێمی كوردستان نەكراوە تەنها داواكارییەكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی عیراق هەبووە بۆ ناردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان".

 

رۆژی ٢٩ی نیسان، حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی حکومەتی عێراق لەبارەی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دایەوە و رایگەیاند" بە بەڵگە بڕینی مووچەی هەرێمی کوردستان نایاسایی و نادەستوورییە".

 


PM:05:33:18/05/2020