پەروەردەی سلێمانی ڕێکاری دابەشکردنی مووچەی بڵاوکردەوە

پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" مەترسیەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕوو لە زیاد بوونە و بۆ دابەشكردنی مووچە لەگەڵ بەڕێوەبەرێتی بانكی تانجەرۆ هەماهەنگی كراوە".

 

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كەوێنەیەكی دەست (سپی) كەوتووە ڕایگەیاندووە" وەك ئاگادارن بارودۆخی شاری سلێمانی و مەترسیەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕوو لە زیادبوونە بۆیە هەستكردن بە بەرپرسیارێتی وجێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی تەندروستی ئەركی لەپێشینەی مامۆستایانە زیاترلە خەڵكی ئاسایی بۆیە پێویستە ئامادەكاری بكەن بۆ وەرگرتنی مووچە بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرێتی بانكی تانجەرۆ".

ڕاشیگەیاندووە" ناوی قوتابخانەكان دابەشكراون بەسەر 7 وەجبەی جیادا، كە هەر وەجبەیەك لە كاتژمێرێكی جیاواز لە وەجبەكانی دیكە دەبێت سەردانی پەروەردە بكەن بۆ وەرگرتنی چەك و لیستی مووچە".

دەقی ڕێنماییەكان :

 

۱- لیژنەی وەرگرتنی مووچە پێویستە سەرجەمیان دەستكێش وماسك بەكاربهێنن لە بانق و پەروەردەش بەمەبەستی خۆپارێزی.
۲-ناوی قوتابخانەكان دابەشكراون بەسەر (حەوت ) وەجبەی جیادا كەهەروەجبەیەك لە كاتژمێرێكی جیاوازلەوەجبەكانی تردەبێت سەردانی پەروەردە بكەن بۆوەرگرتنی چەك ولیستی مووچە.
۳-تەنها یەك كەس كەناوی لەسەرچەكی موچەهەیە ئامادەبێت لەناودیوان لەوكاتژمێرەی كەبۆقوتابخانەكەی دەستنیشانكراوە ولەپرسگەی دەرەوە خۆی بناسێنێت.
٤-ڕۆژێك پێش وادەی دابەشكردنی مووچە وەجبەكان ڕادەگەیەنرێت…
٥-تكایە بەهیچ شێوەیەك قەرەباڵغی دروست مەكەن لە پرسگەی پەروەردە ئەویش بە ئامادەبوونتان دەكرێت تەنهالەوكاتژمێرەی بۆتان دەستنیشانكراوە،هەرئەوەیش دوورماندەخاتەوەلەمەترسی ئەم پەتایە.
٦-دڵنیایی وەرگیراوە لەبانقی تانجەرۆ كە سەرجەم قوتابخانەكان لەوڕۆژەدامووچەوەردەگرن.
۷-بەهەمان شێوازی پەروەردە لەبانقیش سندوقەكانی دابەشكردن كە حەوت سندووقە پێشوازیتان لێدەكەن بۆوەرگرتنی مووچەلەوكاتژمێرەی كەبۆتان دانراوە.كەباشتروایە تەنها دووكەس لەهەرقوتابخانەیەك ئامادەبن بۆئەومەبەستە.
۸-بەهیچ شێوازێك نابێت قەرەباڵغی دروست بكرێت لەبەردەم بانقدا ئەویش تەنها بەئیلتیزامكردن بەوكاتژمێرەوە دەبێت كەبۆتان تەرخانكراوە…بەپێچەوانەوە ژیانی هەموان لەمەترسی تەندروستیادەبێت…
۹-سەبارەت بەدابەشكردنی مووچەش لە قوتابخانەكان لەلایەن لیژنەی قوتابخانەوە دەكرێت ڕەچاوی دۆخەكەبكرێت و دوورلە گردبوونەوەوقەرەباڵغی مووچەكان بگەیەنن بەمامۆستایان وفەرمانبەرانتان بەپێی میكانیزمێكی گونجاو.
بەڕێزان بەوهیوایەی كە هەموومامۆستایانی خۆشەویستمان وفەرمانبەران دووربن لەهەمووناخۆشیەك وپارێزراوبن لەنەخۆشی داواكارین هەرقوتابخانەیەك پابەندبێت بەوكاتژمێرەی كەلەو ڕۆژەدا بۆتان دەستنیشان دەكرێت.
ب.پەروەردەی ڕۆژئاوا
١٨/٥/٢٠٢٠



PM:06:40:18/05/2020