فەرمانگەی میدیا‌و زانیاری حکومەتی هەرێم لەسەر بڕە پارەکەی بەغدا روونکردنەوە دەدات و دەڵێت" بەغدا هیچ بڕە پارەیەکی نەناردووە".
لەو روونکردنەوەیەدا هاتووە" تا ئێستا هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ مووچه‌ی مانگی رابردووی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن به‌غداوه نه‌نێردراوه. لەم كاتە ھەستیارەدا، دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران لە ئەولەوییەتی كارەكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دایە، به‌ڵام به‌داخه‌وه، هه‌ندێ سایت و په‌یجی ناحه‌ز و دڵره‌ش به‌مه‌به‌ستی به‌لاڕێدابردنی راستییه‌كان و بۆ به‌رژەوه‌ندیی ته‌سكی كه‌سانێك ئه‌م جۆره هه‌واڵانه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه".
روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ رای گشتی
له هه‌ندێ له په‌یجه‌كان، هه‌واڵێكی بێ بنه‌ما و دوور له راستی ده‌رباره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڵاوكراوه‌ته‌وە، كه گوایه پاره‌كه‌ی له مانگی دوو گه‌یشتووه و ئه‌مڕۆ ده‌ست به دابه‌شكردنی كراوه.
ئه‌م هه‌واڵه به‌مەبەستی چه‌واشه‌كاری و به‌لاڕێدا بردنی بیروڕای گشتی بڵاوكراوه‌ته‌وە. بانكی ناوه‌ندیی عێراق - لقی هه‌ولێر سه‌ر به حكومه‌تی فیدراڵه‌و ته‌نیا تایبه‌ت نییه به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو رۆژانه مامه‌ڵه‌ی بانكی و نه‌ختینه‌یی له‌گه‌ڵ بانكه‌كانی هه‌رێم و بانكه ئه‌هلییه‌كان هه‌یه. ته‌نانه‌ت ئه‌و پاره‌یه‌ی كه له خه‌ڵكیش به قه‌رز وه‌رگیراوه، به زۆری له رێگه‌ی ئه‌و بانكانه‌یه.
لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندیی عێراق هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتیی ته‌مویلكردنی پاره‌ی بانكی ناوه‌ندیی عێراق – لقی موسڵیش ده‌كات.
لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندیی عێراق له رۆژی ٣ی ئایاری ٢٠٢٠ له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا چوارچێوه‌ی كار و ئه‌ركی خۆی بۆ رای گشتی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
تا ئێستا هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ مووچه‌ی مانگی رابردووی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن به‌غداوه نه‌نێردراوه. لەم كاتە ھەستیارەدا، دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران لە ئەولەوییەتی كارەكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دایە، به‌ڵام به‌داخه‌وه، هه‌ندێ سایت و په‌یجی ناحه‌ز و دڵره‌ش به‌مه‌به‌ستی به‌لاڕێدابردنی راستییه‌كان و بۆ به‌رژەوه‌ندیی ته‌سكی كه‌سانێك ئه‌م جۆره هه‌واڵانه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
خه‌ڵكی هه‌رێم كوردستان زۆر له‌وه وشیارتره كه كه‌سان و لایه‌نێك بتوانن به موزایده كرد‌ن به قووتی خه‌ڵكه‌وه، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و ئامانجی سیاسیی خۆیان به‌كاریان بێنن.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان