سلێمانی .. حاڵەتێکی نوێی تووشبوو بە کۆرۆنا تۆمار دەکریت

 

وەزارەتی تەندروستی هەرێم حاڵەتێکی تووشبووی نوێی کۆرۆنای لە ناو شاری سلێمانی راگەیاند کە گەنجێکی تەمەن ٢٢ ساڵە.

 

دەرەنجامی نوێ ...

 
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەك تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا، پیاوێکی تەمەن ٢٢ ساڵ و دانیشتووی شاری سلێمانیە، بەرکەوتەی تووشبووانی پێشووە.

وەزارەتی تەندروستی
١٨ ئایار ٢٠٢٠



PM:10:02:18/05/2020