وادەی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان راگەیەندرا

بنكەی نێودەوڵەتیی فەلەكناسی پێشبینی دەكات رۆژی یەكشەممەی داهاتوو ٢٤ ئایار،  یەكەم ڕۆژی جەژنی رەمەزانی ئەمساڵ دەبێت.


ئەمڕۆ ١٨ی ئایار، بنكە نێودەوڵەتیی فەلەکناسی باس لەوە دەکات زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی رۆژی هەینی ٢٤ی نیسانی رابردوویان كردە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان، رۆژی هەینیی داهاتووش دەكاتە ٢٩یەمین رۆژی مانگی رەمەزان لە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی.

 
ئەو بنەکەیە، پێشبینی دەكات، ئەم رەمەزانە دەبێتە ٣٠  رۆژ و یەكشەممە دەبێتە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان.


لە راگەیاندنی ئەو بنكەیەدا هاتووە كە بە هۆی ئاوابوونی مانگ بەر لە رۆژ، زەحمەتە بتواندرێ ئێوارەی هەینی مانگ لە ئاسماندا ببیندرێ، بۆیە جەژن دەكەوێتە رۆژی یەكشەممەوە.






PM:10:42:18/05/2020