سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کو‌لتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
فەرهاد ئەتروشی هاوپەیمانەکانی پارتی و پەکەکە تۆمەتبار دەکات
پارێزگاری دهۆک، فەرهاد ئەتروشی لە بارەی ئەو لایەنانەی لەپشت خۆپیشاندانەکەی شەممەی دهۆکەوە بوون، هەریەک لە یەکێتی و گۆڕان کە هاوپەیمانی حکومەتی پارتین و، یەکگرتوو کە هاوپەیمانی پارتیە لەسەر ئاستی پارێزگا تۆمەتبار دەکات کە لەپشت خۆپپیشاندانەکەوە بوون، هەروەها پەکەکەش تۆمەتبار دەکات.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەری، فه‌رهاد ئه‌تروشی، پارێزگاری دهۆك، سەبارەت بە خۆپیشاندانه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردووی شاری دهۆك رایگه‌یاند ' لاهور جه‌نگی و یه‌كگرتوو و گۆڕان له پشت خۆپیشاندانه‌كه‌ی دهۆكه‌وه بوون".
سه‌باره‌ت به ئه‌ندامی ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه‌ی به‌شداریان له‌و خۆپیشاندانانه كردووه، پارێزگاری دهۆک وتیشی " ئه‌ندامانی یه‌كگرتوو، یه‌كێتی و گۆڕان به‌شێوه‌یه‌كی فراوان به‌شداری خۆپیشاندانه‌كه‌یان كردووه، به‌ڵكو ئاماده‌كاری و كۆبوونه‌وه‌یان بۆ كردووه و له‌لایه‌ن خودی لاهور شێخ جه‌نگی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له به‌شداربووه‌كان كرا‌وه".
ئەتروشی کە لە جاران شیک تر دەردەکەوت لە کۆنگرەکەدا، لەبارەی خاوەندراێتی دهۆکەوە، ئەتروشی رایگەیاند"دهۆك خاوه‌نی خۆی هه‌یه و ئه‌ویش پارتی دیموكراتی كوردستانه".
دەربارەی گۆڕنکاری لەشارەکەو هەرێمدا، ئەتروشی وتی" ئەگە‌ر ئه‌و لایه‌نانه ده‌یانه‌وێت گۆڕانگاری بكه‌ن ئه‌و پێویسته به رێگای دیموكراسی وه‌كو هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، نه‌ك په‌نابردنه به‌ر توندوتیژیی".
AM:12:36:19/05/2020
خۆپیشاندان
دهۆک
فەرهاد ئەتروشی
لە قەزای شەنگال گۆڕێكی به كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردی‌دا بەمشێوەیە دەردەکەون
شوێنگرەوەی چاڤی دیاری کرا
ئەستێرەکان
وێنە.. دینا چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆی بڵاوکردەوە
وێنە.. کۆمپانیایەکی گەورەی جیهانی داوای لێبوردن لە هەیفا وەهبی دەکات
ڤیدیۆ.. غەزەل مستەفا گۆرانییەکی هونەرمەند زەکەریا دەڵێتەوە
ڤیدیۆ.. گۆرانیبێژێکی کورد ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا
ڤیدیۆ.. نازدار لەگەڵ کچەکەی گۆرانی دەڵێت
Spee Media