سلێمانی.. لە سێ مانگدا زیاتر لە 63 هەزار هاووڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە

تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوو 63053 هاوولاتی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە".

 

بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی سێ‌ مانگی رابردووی ئەمساڵ 63053 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان لەسلێمانی كردووە و لەو ژمارەیە 15048 نەخۆش داخڵی نەخۆشخانە كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

هەر بەپێی هەمان ئامار لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی شار 46670 حاڵەتی فریاكەوتن تۆماركراوە و 2372 نەشتەرگەری ئەنجامدراوە و لەبەشە جیاوازەكانی هەمان نەخۆشخانە چەندین نەخۆش پشكنینی جۆراو جۆری بۆ كراوە لەوانە 9360 سۆنەر و 1090 ئیكۆ و 17320 تیشك  و 7575 هێڵكاری دڵ و 2146 چارەسەری سروشتی كراوە، هاوکات لەبەشی تاقیگە 19511 پشكنین ئەنجامدراوە و 289 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە.

 



AM:11:37:19/05/2020