وتەبێژی یەكگرتوو رایگەیاند" بەشداریكردنی ئەندامەكانیان لە خۆپیشاندانەكەی دهۆك وەك حزب نەبووە، بەڵكو ئەوانە فەرمانبەری حكومەتن و داوای مافی خۆیان كردووە ئەوەش بە تاوان نازانێت تا یەكگرتووی پێ تۆمەتبار بكەن".
خەلیل ئیبراهیم، وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان سه‌باره‌ت به تۆمه‌تباركردنی حیزبه‌كه‌ی به‌وه‌ی له‌پشت خۆپیشاندانه‌كه‌ی شاری دهۆك-ه‌وه‌یه بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" جارێ ئه‌مه تاوانێك نیه تا ناوی بنێین تۆمه‌ت، ئه‌وه‌ی له دهۆك شتێكی دیار و ئاشكرایه گردبوونه‌وه‌یه‌ك بوو كه پێشتر ڕاگه‌یه‌نرابوو، فه‌رمانبه‌ران و به‌تایبه‌تی مامۆستایان، ئه‌وان ئه‌نجوومه‌نێكیان هه‌بوو بۆ خۆیان ئه و كارهیهیان كردبوو، ئه‌و گردبوونه‌وه‌یه بۆ ماوه‌یه‌كی كورت بوو تا یاداشتێك بده‌ن كه ئه‌مه‌ش شتێكی مه‌ده‌نی و ئاشتیانه و دیموكراسیانه‌یه، ڕێگری كردن لێیان شتێكی زۆر خراپه و زۆر ناته‌ندروسته، ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان و حكومه‌تی خۆجێی دهۆك له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران كردیان مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌ندروست نه‌بوو وه باش نه‌بوو".
خەلیل ئیبراهیم ئاماژەی بەوەشکردووە"خەڵك خاوەن مافە و مومارەسەی مافی خۆی دەكات و داكۆكی لە مافی خۆی دەكات باسی بژێوی خۆی دەكات كە ئەمە شتێكی زۆر سرشتی و ئاساییە، سەبارەت بە ئێمە وەكو یەكگرتوو پڕەنسیبی ئەخلاقی ئێمە وایە بۆ ئەوە دروست بووین بەرگری لە مافی خەڵك بكەین و بەرگری لە مافە ڕەواكانی خەڵك بكەین".
وتەبێژی یەكگرتوو ڕاشیگەیاند" ئێمە وەكو یەكگرتوو پشتگیری هەر داوایەكی ڕەوا بەشێوەیەكی دیموكراسی و ئاشتیانە و مەدەنیانە كە لەسنوری یاسا بكرێت ئێمە پشتیوانین، ئەمە شتێكی نەگۆڕە، ئێمە نابینە شتێكی تر، بەڵام ئەوە ناڕاستە و نادروستە كە دەبینین لێدوانی چەند بەرپرس و پەرلەمارنتارێك یان لەملاو لەولا قسە دەكرێن تۆمەت بۆ یەكگرتوو دروست دەكەن، كەسی ئێمە وەكو خەڵك چووە، ئێمە لە دهۆك جەماوەرمان هەیە، مامۆستا و فەرمانبەر هەیە، سروشتی كەسی ئێمەی تێدابێت و خەڵكی تریشی تێدایە، نەخێر ئەو گردبوونەوەیە گردبوونەوەیەكی جەماوەرییە و مافەكانیان ڕەوایە، هیچ شتێكی نایاساییان نەكردووە، ئەو ڕێگرییە لێیان باش نەبوو، ئەمە كەی مەنتیقە مووچەی خەڵكی نەدەن و نەهێڵن خەڵكیش قسە بكات".
هاوکات دەربارەی ئەوەی سكاڵا لەسەر پەرلەمانتارێكی یەكگرتوو (هەلز ئەحمەد) تۆماردەكرێت بەهۆی بەشداریكردنی لەو خۆپیشاندانانە، و هێرشكردنە سەر پۆلیسێك ئەگەری هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتارەكەیان خەلیل ئیبراهیم وتی" ئەگەر پارێزبەندیش هەڵنەگیرێت، برادەرانی ئێمە هەموو جارێك هەرشتێك پەیوەندی بە دادگاوە بێت ناترسین با سكاڵای خۆیان بكەن "دەڵێن دەستی پۆلیسێكیان شكاندووە، چیە خۆ ئەمیتایە، بڕوسلییە یان جاكیشانە دەستی خەڵك دەشكێنێت، ئەو قسانە مرۆڤ پێكەنینی پێی دێت".