شانه‌ی قه‌یرانه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هۆشداری لە تەشەنەسەندی کۆرۆنا دەدات كه نه‌توانرێت كۆنترۆڵ بكرێت و داواش له ده‌سه‌ڵاتداران ده‌كات، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی گشتگیر رابگه‌یه‌نن، ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ ٤ کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا.
شانه‌ی قەیرانەکان لە پەرلەمانی عێراق له په‌یامێكدا داوای له مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد، به فه‌رمی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی گشتگیر و سه‌رانسه‌ری رابگه‌یه‌نێت.
هەر ئەمڕۆ سێ شەممە ١٩ی ئایار لە راگەیاندنی دۆخی کۆرۆنا لە ٢٤ کاتژمیری رابردوودا، وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند" ٥٧ کەسی نوێ تووشی کۆرۆنا بووە، ٥٦ چاک بۆتەوە، ٤ گیانیان لەدەستداوە، لەو ٥٧ تووشبووە نوێیە ٥١ کەسیان لە بەغدابوون.
تا ئێستا ٣٦١١ کەس تووشبووە، ٢٣٦٦ کەس تووشبوو چاکبوونەتەوە، ١١١٤ کەس لە نەخۆشخانە ماوە، ١٣١ کەس گیانی لەدەستداوە.
دوێنێش حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق بڕیای دا، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له ٦ ناوچه‌ی شاری به‌غدا رابگه‌یه‌نێت و بۆ ماوه‌ی دوو هەفتە فته به‌رده‌وام بێت، بڕیارهكەش له رۆژی چوارشه‌ممه‌وه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنەوە.