وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند" دە توشبووی نوێی کۆرۆنا لە هەرێم دەستنیشانکران".
کەمێک پێش ئێستا لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد" لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان دەستنیشانکران، یەکێکیان پیاوێکی تەمەن (٤٤) ساڵ تووشبووی نوێ یە و نیشانەکانی نەخۆشی هەیە و دانیشتووی گەڕەکی قەتەوی شاری هەولێرە".
هاوکات هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا تەندروستی هەرێم لە بارەی تووشبووەکان ئاماژەی بەوەکردووە" نۆ تووشبووەکەی تر لە پارێزگای سلێمانی کە چواریان ئافرەتن تەمەن (٥٣)، (٥٢)، (٢٩)، (٢٤) ساڵ و چواریان پیاون تەمەن (٥٣)، (٣٦)، (٣٤)، (٣٠) ساڵ و کچێكی گەنجی تەمەن (١٥) ساڵ هەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین، هەشت لەوان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و یەکێکیان تووشبووی نوێ یە و نیشانەکانی نەخۆشی هەیە".