لەسەر لابردنی سەرۆک شارەوانیەکانی باکوری کوردستان یەکێتی ئەوروپا هەڵویستی خۆی راگەیاند



لەبارەی دوورخستنەوەی سەرۆکی شارەوانییەکانی هەدەپە لە باکوری کوردستان، یەكێتیی ئەوروپا رەخنە لە تورکیا دەگرێت.

 
 جۆزیب بۆریل وتەبێژ بەناوی بەرپرسی دەرەوەی یەكێتیی ئەوروپا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "جێبەجێ‌ كردنی ئەو یاسایانەی بەناوی یاسای تاوانكاریی و لەناوبردنی تیرۆرەوە ئەنجامدەدرێت، نابێت بۆ مەرامی سیاسیی بەكاربهێنرێت، چونكە ئەوە مەترسیدارەو دەبێتە مایەی بەرتەسكردنەوەی پیادەكردنی دیموكراتیەت لەناوخۆی وڵاتدا".

 
بۆریل جەختیش دەكاتەوە كە توركیا مافی خۆیەتی بەرەنگاری تیرۆر ببێتەوە، هاوكات دەبێت زامنی ئەوەش بكات كە لەژێر چەتری سەروەری یاسادا ئەو رێكارانە جێبەجێ بكرێت.


لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٩ ەوە ٤٥ سەرۆك شارەوانی سەر بە هەدەپە لەكارەكانیان دوورخراونەتەوە،  وێرای ئەوەی لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی رابردوەوە كە لە ١٩ ی ئازاری ئەو ساڵەدا ئەنجامدرا، سەدان كەسانی سیاسیی و كاربەدەستانی هەڵبژێرراو و هەزارەها لە ئەندامانی ئەو حیزبە بەتۆمەتی پەیوەندیی بە "تیرۆرەوە" دەستگیركراون.

 


AM:08:43:20/05/2020