لە بەغدا شەش ناوچە لەبەر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا داخران



بەبڕیاری وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە چوارشەممە ٢٠ ی ئایار بۆ ماوەی دوو هەفتە شەش ناوچەی بەغدای پایتەخت داخران.


وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، ئەو ناوچانەی بەغدا لە رۆژی چوارشەممەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە قەدەغەی هاتوچۆکردنی تێدا دەکرێت کە کەوتوونەتە چوارچێوەی هەردوو فەرمانگەی تەندروستیی کەرخ و رەسافە لە بەغدا، ئەوانیش گەڕەکەکانی: 


- شاری سەدر


- شاری حەبیبییە


- شاری کەمالییە


- شاری حورییە


- شاری شوعلە


- شاری عامرییە


وەزارەتی تەندروستیی عێراق راشیگەیاندووە لەگەڵ داخستنی تەواوەتیی ئەو ناوچانە، تیمە تەندروستییەکان دەست بە پشکنینی خەڵکی ئەو ناوچانە دەکەن.


تا ئێستا سێ هەزار و 534 کەس لە عێراق (بەبێ هەرێمی کوردستان) تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 126 کەس گیانیان لەدەست داوە
 


AM:09:52:20/05/2020