سلێمانی.. سەردانكردنی نەخۆشخانەی شۆڕش ڕاگیرا

نەخۆشخانەی شۆڕش لە سلێمانی داوا لە هاووڵاتییان دەكات كە لە ماوەی ٤٨ كاتژمێری داهاتوودا سەردانی نەخۆشخانەكەیان نەكەن.

د.چالاک قادر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شۆڕش لە ئاگادارییەكدا ئاماژەی بەوەکردووە" لەدوای دڵنیابوونەوەی پشکنینە تاقیگەیەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ سێ کارمەندی پاکكەرەوەی نەخۆشخانەی گشتی شۆڕش و بوونی نیشانەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی خزمەتگوزاری پزیشکی لە فریاکەوتن وهۆڵی نەشتەرگەری نەخۆشخانەکە بۆماوەی ٤٨ کاتژمێر بە مەبەستی تەعقیم کردن و ڕشاندنی بەشەکانی نەخۆشخانە".

هاوکات د. چالاک داوا لە هاووڵاتییان دەکات لەو ماوەیەدا سەردانی نەخۆشخانەی گشتی شۆڕش نەکەن. 



PM:02:33:20/05/2020