لوقمان غەفوور
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان پێویسته له‌مڕۆوه (20ی ئایار)، بۆدره‌ی (جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن) راگرێت، چونكه دادگای فیدراڵی ئه‌مریكا سزای ملیاره‌ها دۆلاری سه‌پاندووه به‌سه‌ر كۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکەیدا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی هێلكه‌دانی مێینه.
یه‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك تایمز-ی ئه‌مڕۆ 20ی ئایار كۆمپانیای جۆنسۆن بریاریدا سه‌رجه‌م به‌رهه‌می بۆدره‌ی منداڵان له ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا راگرێت، ئه‌ویش دوای ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ له‌داوای یاسایی كه كۆمپانیاكه تێیدا شكستی هێنا و هاووڵاتیانی براوه چه‌نده‌ها ملیار دۆلاریان وه‌رگرت.
جۆنسۆن له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كردووه كه بۆدره‌ی منداڵانی جۆنسۆن ئه‌وه‌ستێنێت ئه‌ویش له‌به‌ر سه‌لامه‌تی گیانی منداڵان و گێرانه‌وه‌ی متمانه بۆ به‌كارهێنه‌ره‌كانی.
كه‌یسی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌مانگی دیسێمبه‌ری 2018ه‌وه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك تایمزه-وه جوڵێنرا، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی نهێنی كۆمپانیاكه كه‌وته ده‌ست رۆژنامه‌كه، كه كۆمپانیاكه هه‌ستی به‌نائارامی و دڵه‌راوكێ كردووه به‌رامبه‌ر به‌رهه‌مه‌كه‌یان كه بۆ چه‌نده‌ها ده‌یه‌یه به‌رهه‌مه‌كه‌یان بڕێكی كه‌م له مادده‌ی ئه‌سپستۆس -ی تێدایه.
هه‌روه‌ها به‌پێی هه‌واڵێكی سه‌رله‌به‌یانی 20 ئایار -ی رادیۆی ئێن پی ئار، هاوڵاتیانی ئاگاداركرده‌وه كه دادگای فیدراڵی سزای به‌سه‌ر كۆمپانیای جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن جێبه‌جێكردووه ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی 16 هه‌زار دایك داوایان دژی به‌رهه‌می بۆدره‌ی جۆنسۆن هه‌بووه، چونكه مادده‌ی ئه‌سپستۆس -ی تێدایه ئه‌بێته هۆی شێرپه‌نجه‌ی هێلكه‌دان.
یه‌كه‌م دانیشتنی دادگا كۆتایی ساڵی 2018 به‌رێوه چو، كاتێك ده‌سته‌ی دادوه‌ری سانت لویس بڕیاریدا 4 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار سزای كۆمپانیاكه بدات و پاره‌كه‌ش بگێڕێته‌وه بۆ 22 دایك و خێزان كاتێك سه‌لماندیان مادده‌ی ئه‌سپستۆس بۆته هۆی شێرپه‌نجه‌ی منداڵدان.
زه نیویۆرك تایمز، كریستاڵ كیم-ی دواندووه، كه یه‌كێكه له‌و ژنانه‌ی له فیلادلفیا دوای چاكبوونه‌وه‌ی له شێرپه‌نجه‌ی هێلكه‌دان به نیگه‌رانییه‌وه باس له‌وه ده‌كات به درێژایی ته‌مه‌نی بۆدره‌ی جۆنسۆن-ی بۆ منداڵه‌كانی به‌كارهێناوه، بۆیه پێیوایه وازهێنان له‌و به‌رهه‌مه سه‌ركه‌وتنه.
كیم یه‌كێكه له‌و ژنانه‌ی كه ساڵی 2018 داواكه‌ی له دادگا له كۆمپانیای جۆنسۆن برده‌وه.
هه‌روه‌ها ساڵی 2019 ش له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا، دوای سه‌لماندنی به‌ڵگه‌كان كه بۆدره‌ی جۆنسۆن ترسی هه‌یه، دایكێك 29 ملیۆن دۆلاری برده‌وه.
ساڵی 2019ش له ویلایه‌تی نیوجیرسی، دادوه‌ر فریدا ولسۆن گوێی له داوای دوو ژن و پارێزه‌ری كۆمیانیاكه گرت، پارێزه‌ره‌كه داوای كرد كه لیژنه‌یه‌كی پسپۆر بۆ پشكنینی به‌رهه‌مه‌كه‌یان دروستكرێت باشتره و ئه‌و دوو كه‌سه‌ش به‌ڵگه‌كانیان بخه‌نه‌ڕوو.
ئه‌مڕۆ 20 ئایار كۆمپانیاكه رایگه‌یاندووه، رێگر نین له بازاره‌كان كه به‌ره‌ده‌وام بن له فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كانیان تا جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه.
جۆنسۆن زۆرجار ئه‌وه‌ی دووباره كردۆته‌وه كه هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ڵه‌و نازانستییانه‌ی توێژینه‌وه‌ی خراپ به‌رپرسه له گه‌یشتن به‌م ئه‌نجامه‌ی كه بۆدره‌كه مادده‌یه‌كی پیسبووی وه‌ك ئه‌سپستۆسی تێدابێت.
كۆمپانیا له رێگه‌ی رۆژنامه‌ی نیویۆرك پۆست-ه‌وه نكۆڵی له‌وه ناكات كه بازرگان و بازاره‌كان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كه‌یان تا ئه‌مساته و له‌سه‌ر ره‌فه‌ی فرۆشگا‌كان ماوه، ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه كه بۆدره‌ی جۆنسۆن له ئه‌مریكای باشوور (لاتین) ده‌فرۆشرێت و ئاماده‌ش نین بیگێڕنه‌وه چونكه فرۆشراون.
به‌پێی نیویۆرك پۆست هه‌ردوو جۆری به‌رهه‌می جۆنسۆن ئه‌فرۆشرێت له هه‌موو جیهاندا و فرۆشی باشی هه‌یه.
هەروەها به‌پێی زه نیویۆرك تایمز له‌م ساڵانه‌ی دوایدا به‌هه‌زاران ژن له ئه‌مریكا تووشی شێرپه‌نجه‌ی هێلكه‌دان بوون، به‌ڵام كۆمپانیاكه هۆشداری نه‌داوه له ئه‌گه‌ری ئه‌و ترسه و ته‌نیا له چه‌له‌حانێی نێوخۆی كۆمپانیاكه‌دا ماوه‌ته‌وه.
له‌كاتێكدا كۆمپانیاكه به‌رهه‌مه‌كانی راگرتووه، به‌ڵام ده‌شڵێت: “له‌دادگا تێهه‌ڵچوونه‌وه به بریاره‌كه‌دا ده‌كه‌ین و به‌و په‌ری به‌هێزییه‌وه به‌رگری له به‌رهه‌مه‌كه‌مان ده‌كه‌ین”.