نرخی نەوت هەڵکشا

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٠ بە پێچەوانەی بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت زیاتر بەروزبوەوە و  له‌ سەرو ٣٦ دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٣٦ دۆلارو ٣٠ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، کە بەڕێژەی لەسەدا ٤.٦٤بەرزبۆتەوە،  هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٣٣ دۆلارو ٥٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، کە بەڕێژەی لەسەدا ٤.٩١ بەرزبوەوە. 

مانگی نیسانی ئەمساڵ، نرخی نەوت بە گشتی و نەوتی خاوی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بەتایبەتی، دابەزینێكی مێژوییان بەخۆوە بینی و هۆكاری ئەو دابەزینە لە نرخەكاندا گەڕێندرایەوە بۆ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و داخستنی سنورە بازرگانییەكان.
 


PM:05:18:20/05/2020