پشکنینی کۆرۆنای کارمەندانی نەخۆشخانەی شۆڕش لە سلێمانی راگەیەندرا



ئەمڕۆ چوار شەممە پشكنینی كۆرۆنا بۆ ١٠٠ كارمەند و پزیشكانی نەخۆشخانەی شۆڕش ئەنجام دران و لە راگەیەندراوێکدا ئەنجامەکەی بڵاوکراوەتەوە. 
دەزگای تەندروستی پێشمەرگە لە رایگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات، سەرجەمی پشکنینەکانی ئەمڕۆی کارمەندان و پزیشکانی نەخۆشخانەی گشتی شۆڕش نەگەتیڤ بوون.


دەزگای تەندروستی پێشمەرگە روونیشیكردەوە " ئەمڕۆ ٩٦ پشکنینی تاقیگەیی ئەنجام دراون و پشکنینەکانیش بەردەوام دەبن بۆ دڵنیابوون لە نەبوونی هیچ حاڵەتێكی كۆرۆنا لەناو کارمەند و پزیشکانی نەخۆشخانەکە".


ئەمڕۆ،  شەماڵ جەبار یاوەر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شۆڕش لە سلێمانی راگەیاند" سێ کارمەندی نەخۆشخانەکەیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بۆیە بریاریانداوە بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر نەخۆشخانەکە دابەخەن بۆ پاکژکردنەوەو ئەنجامدانی پزیشکی بپ کارمەندانی".
 


PM:10:23:20/05/2020