سێ تووشبوونی نوێ بەکۆرۆنا لە سلێمانی تۆمار کرا

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند" سێ حاڵەتی تووشبووی نوێ لە سلێمانی تۆمار کران".

وەزارەتی تەندروستی لە راگەیاندنی دەرئەنجامی نوێدا ئەوە دەخاتەڕوو " لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران".

تەندروستی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، دوو یٔافرەتی تەمەن ٤٥ و ٢٢ ساڵ و پیاوێكی تەمەن ٢٩ ساڵ یەک لە تووشبووان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشووە و دوو تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و دەستنیشانکران، هەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.

 


PM:11:22:20/05/2020