بڕیارە سبەی پێنج شەممە مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی پەروەردەی کەلار دابەشدەکرێت.
عه‌داله‌ت له‌تیف، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی كه‌لار لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" سبه‌ی پێنجشه‌ممه له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كه‌لار مووچەی مامۆستایانی وانه‌بێژ دابه‌ش ده‌كرێت".
بەڕێوەبەری پەروەردەی کەلار راشیگەیاند ژماره‌ی ئەو مامۆستایانەی سبەی مووچەی وانەبێژی وەردەگیرێت، ٧٠٠مامۆستایه.
عه‌داله‌ت له‌تیف وتیشی: " داوا له‌به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌كه‌ین خۆیان سه‌ردانی به‌شی ژمێریاری په‌روه‌رده بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ".
پارەدان لە رێگای بەڕێوبەرەکانەوە دەگەڕێتەوە بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا، وەک بەڕێوەبەری پەروەردە ئاماژەی بۆ کرد.