تەندروستی سلێمانی هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدات

بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت" ئاماژەی ترسناک هەیە بۆ تەشەنەکردنی پەتای کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی".

 

دکتۆر سەباح هەورامی، بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند" ئاماژەی ترسناک هەیە بۆ تەشەنەکردنی پەتای کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی، هەروەها داوا لەو هاوڵاتییانە دەکەم کە تەندروستی خۆیان و کەسوکاریان لامەبەستە زۆر پابەندی رێنماییە تەندروستیەکان بن".

لە بەشێکی دیکەی راگەیاندراوەکەدا بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە" کۆرۆنا هاوشێوەی تیرۆرستان دوژمنێکی نادیارە".




AM:09:05:21/05/2020